The KRG Ministry of Higher
Education and Scientific Research (MHESR) has announced 45 scholarship
positions for government employees and school instructors.
The
scholarships are provided by the Russian government and number a total of 45
seats, of which 28 seats are allocated for doctorate studies. 5 and 12
positions are allocated for bachelor and master's degree studies, respectively.
The
announced scholarships have specific requirements for the pursuers of each
degree. The fields of study for each degree are also limited. Bachelor degree
applicants must only apply for the field of linguistics and literature, while
applicants who wish to purse a master's or PhD degree must apply for political
science and regional studies, mass media, service and tourism, education
science, and linguistic and literature fields.
Other
qualifications include that the applicant be a Kurdish citizen who resides in
Kurdistan Region while it also has age requirements of under or 25 for bachelor
and master's degree applicants and under or 45 for doctorate studies.
Master's
and PhD applicants should have a minimum of %65 and %70 overall grades,
respectively.
ڕاگهیاندنی دهرفهتی (45) زەمالهی خوێندن (بهكالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا) لهڕوسیای فیدرال
ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى
باڵا و تویژینەوەى زانستى
وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی، مامۆستا و فەرمانبەرانی دهزگاو
دامهزراوهكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکات، کە وڵاتی ڕوسیای فیدراڵ چل و
پێنج زهمالهی خوێندن (٥ بەکالۆریۆس و ١٢ ماستەر و ٢٨ دکتۆرا) پێشکەش بە هەرێمی
کوردستان.
بۆ هەرکەسێک کە ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی خوێندن
لە زانکۆکانی وڵاتی ڕوسیابەلەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە هەیە ، تکایە
داواکاری لە ڕێگەی فۆرمی هاوپێج پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکات.
یەکەم / تێبینیە گشتیەکان:
کاندیدانی سەرکەوتوو و یەدەگی
زەمالەکانی وڵاتی (هەنگاریا، چین، تورکیا و قوبرس) بۆ ئەم ساڵ، بە هیچ شێوەیەک
ناتوانن داواکاری بۆ ئەم زەمالەیە پێشکەش بکەن.
خوێندکار و قوتابیانى
بەرنامەی تواناسازی کە ئێستا بەردەوامن لە خوێندن بۆیان نیە داواکاری پێشکەش بەم
زەمالەیە بکەن.
دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی
کە ئەم مەرجانەی خوارەوەیان تێدا بەدی ناکرێت، بەهەمان بۆیان نیە داواکاری پێشکەش
بەم زەمالەیە بکەن.
لە کاتی پڕکردنەوەی فۆرمی
هاوپێچ، زانیاری ناتەواو و یان پڕکردنەوەی فۆرمەکە بە بەهایەک کە داواکراو نەبێت،
بە هیچ شێوەیەک پرۆسێس ناکرێت.
داواکاری پێشکەشکردن بۆ زیاتر
لە بەرنامەیەکی ئەم زەمالەیە، هیچ کامێک لە داواکارییەکان پرۆسێس ناکرێت.
هەر پێشکەش کارێک، زیاتر لە
جارێک داواکاری پێشکەش بکات، بەهەمان شێوە داواکارییەکەی پرۆسێس ناکرێت.
دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن داواکارى
ڕێکەوتى (٥/٥/٢٠١٦)دەبێت، ئارهزومهندانی خوێندنی بهكالۆریۆس، ماستهر، دكتۆرا دهتواننلە ڕێگەی ئەم فۆرمەوە
داواكارییهكانی پێشكهش بكهن:
(https://docs.google.com/forms/d/1rBy-Dnvp_dWvDStKq-qKbHzW7gHZ992mtlq0OEW6Ofc/viewform?c=0&w=1)
* هەربەرێزێک کە داواکاری
پێشکەش بەم زەمالەیە دەکات و ئەم تێبینیانەی سەرەوە لە بەرچاو نەگرێت، ئەوا جگە لە
پرۆسێس نەکردنی داواکاریەکەی، کاردانەوەی یاسایشی بەرامبەر دەکرێت.
یهكهم/ مەرجەکان بۆ خوێندنى بەکالۆریۆس: (٥) کورسی
دەبێت پێشکەشکار هاوڵاتی
هەرێمی کوردستان بێت.
دەبێت پێشکەشکار دەرچوی
خوێندنی زانستی یان وێژەیی بێت.
تەمەنی لە ٢٥ سال زیاتر نەبێت.
کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن
وەزارەتی خوێندنی باڵا تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و
دەرماڵە جێگیرەکان.
کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتى
ڕوسیا مانگانە بڕی (٢٥٠) دۆلاری وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت. هەروەها کرێی
خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت.
کرێی فرۆکە و بیمەی تەندروستی
دەکەوێتە ئەستۆی خودی قوتابی و خوێندکارەکە.
Bachelor:
|
ژمارەی کورسی
|
بوار
|
|
5
|
Linguistic and Literature
|
دوهم/ مەرجەکان بۆ خوێندنى باڵا/ماستەر: (١٢) کورسی
دەبێت پێشکەشکار مامۆستا یان
فەرمانبەر بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی
کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە
(٪٦٥) کەمتر نەبێت.
دەبێت تەمەنی لە (٢٥) ساڵ زیاتر نەبێت.
کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن
وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و
دەرماڵە جێگیرەکان.
کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی
روسیا مانگانە بڕی (٢٥٠) دۆلاری وەک دەرماڵەی مانگانەپێدەدرێت، کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت.
کرێی فرۆکە و بیمەی تەندروستی
دەکەوێتە ئەستۆی خودی قوتابی و خوێندکارەکە.
Master degrees:
|
ژمارەی کورسی
|
بوار
|
|
٢
|
Political Science and Regional Studies
|
|
٢
|
Mass Media
|
|
٢
|
Service and Tourism
|
|
٢
|
Education Science
|
|
٤
|
Linguistic and Literature
|
سێیهم/ مەرجەکان بۆ خوێندنى باڵا/دکتۆرا: (٢٨) کورسی
پێشکەشکار دەبێت مامۆستا یان
فەرمانبەر بێت لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی
کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
دەبێت کۆ نمرەی ماستەری لە
٪٧٠ کەمتر نەبێت
دەبێت تەمەنی لە 45 ساڵ
زیاتر نەبێت
کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن
وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و
دەرماڵە جێگیرەکان.
کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی
ڕوسیا مانگانە بڕی (٢٥٠) دۆلار وەک دەرماڵەی مانگانەپێدەدرێت، هەروەها کرێی خوێندن
و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت.
کرێی فرۆکە و بیمەی تەندروستی
دەکەوێتە ئەستۆی خودی قوتابی و خوێندکارەکە.
|
ژمارەی کورسی
|
بوار
|
|
٦
|
Political Science and Regional Studies
|
|
٦
|
Mass Media
|
|
٦
|
Service and Tourism
|
|
٦
|
Education Science
|
|
٤
|
Linguistic and Literature
|