Add‎ > ‎

French Scholarship for 2019

posted Nov 17, 2017, 12:04 PM by Karzan Ghafur Khidhir Qadir



بالوێزخانەی وولاتی فەرەنسا لە عێراق/ بەشی هاوکاری و  کەلتوری کورسی خوێندنی ماستەر لە بوارەکانی (پەیوەندییە نێودەولەتیەکان و یاسا و زانستە رامیاریەکان) پێشکەش بە قوتابی و خوێندکارەکانی سالی چوارەم و تازە دەرچوانی ئەم بەشانەی سەرەوە بۆ سالی (٢٠١٩) دەکات بەم شێوەی خوارەوە:

ü      کاندید لە (١٢) ی تشرینی دووەم ئەم سال تا (٥ )ی کانونی یەکەم کۆرسی زمانی فەرەنسی لە ناوەندی کەلتوری لە کونسولخانەی گشتی فەرەنسا لە هەولێر دەخوێنێت.

ü      باشترین کاندیدەکانی کۆرسی زمانی یەکەم، بۆ ماوەی شەش مانگ تا سالێک زمانی فەرەنسی دەخوێنن بۆ بەدەستهێنانی ئاستی(B1) بی یەک لە زمانی فەرەنسی. دواتر خۆئامادەکردن بۆ بە دەستهێنانی ئاستی(B2) بی دوو لە زمانی فەرەنسی بۆ ئەوەی ئامادە بێت بۆ پێشکەشکردن بۆ زەمالەی سالی ٢٠١٩.

ü      لە کانونی دووەمی سالی ٢٠١٩، وە لەسەر بنەمای ئاستی زمان و کۆ نمرەی لە زانکۆ، بەشی هاوکاری و کەلتوری لە بالوێزخانەی ناوبراو هەلدەستێ بە دەستنیشانکردن و قبولکردنی کاندیدەکان.

تێبینی:

·          کرێی بەشداریکردن بۆ کۆرسی زمان یەکەم بریتیە لە (١٨٠٠٠٠) هەزار دینار، وە دەکەوێتە سەر ئەستۆی خودی کاندیدەکە.

·          ژمارەی کورسیەکان لە ئێستادا دیار نیە، بەلکو بەندە بە ئاستی کاندیدە بەشداربووەکان

·          بۆ ووردەکاری زیاتر و خۆتۆمارکردن لە کۆرسی زمان، دەکرێت کاندیدەکان پەیوەندی بکەن بە ناوەندی کەلتوری ناوبراو بەم ناونیشان (cours@institutfrancais-erbil.com0096407507726643, )ە.